هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، “لە مانگی ڕابردوودا 8 کاتژمێر و 58 خولەک کارەبامان داوە بە هاوڵاتیان بووە”.
چوارشەممە، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لە زاخۆوە تاوەکو کفری تێکڕای پێدانی کارەبا رۆژانە بەپێی جیاوازیی ناوچەکان 8 کاتژمێر و 58 خولەک بووە، ئەم دوو سێ مانگە سەختترین مانگی زستانە و خواست بە شێویەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، بۆیە کاتژمێری پێدانی کارەبا کەم دەکەن”.
بەگوێرەی وتەی ئومێد ئەحمەد پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بەپێی ناوچەکان بۆ مانگی یەک بەم شێوەیە بووە:
پارێزگای هەولێر: 8 کاتژمێر و 37 خولەک
پارێزگای سلێمانی: 7 کاتژمێر و 25 خولەک
پارێزگای دهۆک: 8 کاتژمێر و 35 خولەک
ئیدارەی گەرمیان: 11 کاتژمێر و 35 خولەک
ئەوەشی خستەڕوو: "بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی شوبات و سەرەتای مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، 500 مێگاوات کارەبا زیاد بکرێت و بەم شێوەیەش کارەبا زۆر لە ئێستا زیاتر دەبێت و دەبێتە 4,000 مێگاوات”.