هەرێم نیوز
وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل، وردەکاری کوژرانی ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بڕیار درابوو بۆ تیرۆرکردنی نەسروڵڵا 40 تۆن تەقەمەنی بەکار بهێنرێت، بەڵام ڕێژەکە بەرز کرایەوە بۆ دوو هێندە بۆ ئەوەی ڕێژەی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە ببێتە 99%.
یۆهاڤ گالانت وه‌زیری پێشوی به‌رگری ئیسرائیل، له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، بڕیاربوو ڕۆژی هه‌ینی 27ی9ی 2024 تیرۆركردنی حه‌سه‌ن حزبوڵا سكرتێری گشتیی حزبوڵای لوبنان ئه‌نجامبدرێت، چونكه زانیاریمان هه‌بوو، نه‌سڕوڵا چه‌ند ڕۆژێكه له شوێنێكه و نیگه‌رانیشمان هه‌بوو، ره‌نگه له هه‌رساتێكدابێت ئه‌و شوێنه جێبهێڵێت.
وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل، وتیشی: پرسیاری ئەوەم لە سەرۆک ئەرکان و فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کرد، کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ڕێژەی چەند تۆن تەقەمەنی بەکار بهێنرێت، ئەوانیش پێیان باش بوو 40 تۆن بێت، بەڵام من داوام کرد کە ڕێژەکە بۆ دوو هێندە بەرز بکرێتەو بۆ ئەوەی ئۆپەراسیۆنی کووشتنی نەسروڵا 99% سەرکەوتوو بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کرد، کاتێک کە ئۆپەراسیۆنەکەمان دەست پێ‌کرد بۆمبێکی 84 تۆنیمان بۆ کووشتنی ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنانی بەکارهێنا و کاتێک بۆمبەکەمان خستە خوارەوە، زانیمان ئامانجەکەی پێکاوە و نەسروڵا ڕزگاری نەبووە.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌و كه‌سانه شه‌وی شه‌ممه وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئێمه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشمان كرده سه‌ریان و به‌یانی رۆژی دوشه‌ممه، له ماوه‌ی 15 كاتژمێردا، جبه‌خانه‌ی موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حزبوڵا له‌ناوبران، ئه‌مه توندترین ڕۆژی شه‌ڕ بو له باكور له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه، هێزی ئاسمانی زیاتر له هه‌زار ئامانجی له سه‌رتاسه‌ری لوبنان كرده ئامانج، موشه‌كی دورمه‌ودا كه توانای گه‌یشتنیان به ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل هه‌بو زۆربه‌یان به‌و هێرشه له‌ناوبران و ته‌نها چه‌ند سه‌د موشه‌كێكیان ماوه".
وتیشی، "حزبوڵا له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌دا 44 هه‌زار موشه‌كی هه‌بو، به‌ڵام هێرشه‌كانی ئیسرائیل جبه‌خانه‌كه‌ی بۆ كه‌متر له 10 هه‌زار موشه‌ك كه‌مكرده‌وه".