هەرێم نیوز
ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی هه‌بوو له ڕێگریكردنی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر عێراق. ئاشکراشی کرد لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتوون لە ساڵی داهاتوو کۆتایی بە ئەرکەکەیان لە عێراق بهێنن.
قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ كه‌ناڵی "العربیة" ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك كه‌وتوون له ئه‌یلوولی 2026 كۆتایی به ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق بهێنرێت. وتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌بووایه، ئیسرائیل هێرشی ده‌كرده سه‌ر عێراق، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی له ڕێگریكردنیدا هه‌بوو.
قاسم ئه‌عره‌جی باسی لەوە کرد، هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هاوڕان كه ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، ئه‌و بۆچوونانه‌ش هەڵەن کە ده‌ڵێن عێراق پاشكۆی ئێرانه.
ناوبراو وتیشی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له عێراق ده‌ربكه‌ن.
ئەعرەجی ڕایگەیاند، ئێمە و تورکیا دوو ووڵاتی دراوسێین و بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە، بوونی هەر لایەن و گروپێک ڕەتدەکەینەوە کە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا هەبێت.