دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

چارەنووسی گروپە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

هەرێم نیوز

رۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت دەڵێت، پلانەكانی حكومەتی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان راگیراوە، دەشڵێت، " ئێران بڕیاری داوە دیاری خۆڕایی پێشكەش نەكات". 

رۆژنامەی (الشرق الاوسط) بڵاویکردەوە، پلانەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی دۆخی گروپە چەکدارەکان، بەهۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا و بڕیاری ئێران بە پێشكەش نەكردنی "دیاری بەخۆڕایی" راگیراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە شیعەکان تاوتوێی دوو ڕێڕەوی سەرەکییان کردووە بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی گروپە چەكدارەكان، یەکەمیان: راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەستەی حەشدی شەعبی و رۆیشتنیان بەرەو کاری سیاسی، بەڵام پێدەچێت ئەم بژاردەیە قەیرانەکە وەك خۆی بهێڵێتەوە، بەهۆی شێوازی پێكهاتەی تێكهەڵكێشی نێوان حەشدی شەعبی و گروپە چەكدارەكان.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان گومان هەیە دانوستانەکان لەبارەی ڕادەستکردنی چەکی گروپەكان بە حەشدی شەعبی تەنها ڕێوشوێنێکی رواڵەتی بێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان. 

دووەم: رێڕەوی كە شیعەكان دانوستانیان لەبارەوە كردووە، سڕكردنی گروپە چەكدارەكان بووە هاوشانی پەیكەرەی حەشدی شەعبی، لە ڕێی گۆڕینی سەرکردەكانی، لە پۆستی سەرۆکی دەستەوە دەستپێبكەن بە دانانی ئەفسەرێكی دامەزراوەی سوپا، بە مەرجێک لەبەرەی مقاوەمەوە نزیك بێت.

بە گوێرەی شەرقوڵئەوسەت، کارکردن لەسەر تاقیکردنەوەی ئەو دوو ئاڕاستەیە راگیرا بە هۆکاری جۆراوجۆر. سەرچاوەکان دەڵێن، ئێران بڕیاری داوە وەڵامی فشارەکانی پەیوەست بەدۆخی حەشدی شەعبی و گروپەكان نەدرێتەوە، بازنە نزیكەكان لە رابەری باڵای ئێران دەڵێن، هیچ پێویست بە پێشكەشكردنی دیاری ناكات ئەگەر پێویست و حساب بۆكراو نەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP