هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هەرێم ڕایگەیاند، به درۆن هێرش كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند: "كاتژمێر (7:05)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به كێڵگه‌كه و كۆمپانیای دانه غاز بگه‌یه‌نرێت".
باسی لەوەشکرد: "به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر ئاساییه و په‌ستانی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با تا ئێستا ئاساییه".
ئەوەشی خستەڕوو: "هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ زیانه مادییه‌كانی هێرشه‌كه ده‌كرێت".