هەرێم نیوز
ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی كاتی سوریا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، ئاماده‌یه پشیتوانی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا بكات.
ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی هەواڵی سووریا بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، باسی لە نەخشەڕێگەی قۆناغی ڕاگوزەر و پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر لە سووریا کرد.
ئاشکراشی دەکات، ئەحمەد شەرع هەروەها باسی لە هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان لەسەر سووریا کرد و راوێژکاری ئەڵمانیا هاوڕا بوو کە پێویستە دەستبەجێ سزاکان هەڵبگیرێن.
وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه، په‌یوه‌ندیه‌كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدراوه و یەک کاتژمێری خایاندوه، شۆڵز پیرۆزبایی سەرکەوتنی گەلی سوریای کرد لە کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی ڕژێمی ئەسەد و لەگەڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع هاوڕا بو بۆ پڕۆسەیەکی سیاسی گشتگیر کە ڕێگە بە بەشداریکردنی هەموو سوریاییەکان بدات و ماف و پاراستنیان بۆ دابین بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵی جەختی لە گرنگی بەردەوامی شەڕی دژی تیرۆر بۆ ئاسایش لە سوریا و ناوچەکە و جیهان کردەوە.