هەرێم نیوز
بزووتنەوەی حەماس ناوی سێ بارمتەی ئیسرائیل بڵاوکردەوە، کە بڕیارە سبەی شەممە لەچوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە لەبەرامبەر 183 زیندانیکراوی فەلەستینی ئازاد بکرێن.
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی باڵی سەربازی حەماس لە هه‌ژماری تایبەتی خۆی لە تێلیگرام ڕایگەیاند، "ئەو بارمتانەی بڕیاردراوه ئازاد بکرێن بریتین لە لیاهو شەرابی، ئۆر لیڤی و ئۆهاد بن عامی".
ئیسرائیل تا ئێستا پشتڕاستی نەکردوه‌تەوە کە لیستی ناوی سێ بارمتەکراوەکەی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه پێگەیشتوە یان نا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند، ئه‌و لیسته‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ڕاده‌ستكراوه سه‌باره‌ت به بارمته‌كان كه بڕیاره سبه‌ینێ ئازاد بكرێن، مه‌رجه‌كانی ئیسرائیل له‌خۆده‌گرێت كه پێشكه‌شی كردوه.
لە لایەکی دیکەوە، حەماس پشتڕاستی کردەوە کە بڕیارە سبەی شەممە ئیسرائیل 183 بەندکراوی فەڵەستینی ئازاد بکات.
بە ئازادکردنی ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلییە، هەردوولا پێ دەنێنە پێنجەمین گەڕی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانیکراوەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، عەبدوللەتیف قانوع، وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس دەستپێکردنی دانوستانەکانی قۆناغی دوەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززەی ڕاگەیاند.