دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا: مەرجی هاوکاریکردنمان بۆ حکومەتی لوبنان لابردنی حیزبوڵڵایە لە حکومەت

هەرێم نیوز

مۆرگان ئۆرتاگۆس، وەک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە پرسی لوبنان لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و ڕایگەیاند مەرجی هاوکاریکردنمان بۆ حکومەتی لوبنان لابردنی حیزبوڵڵایە لە حکومەت.

مۆرگان ئۆرتاگۆس، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ هەینی، لە بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە، ئاشکرای کرد کە مەرجی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی لوبنان لابردنی حیزبوڵڵایە لە کابینەی حکومەت.

مۆرگان ڕایگەیاند: دوای "شکست"ی لە ڕووبەڕووبونەوەی سەربازیی ئەم دواییەی لەگەڵ ئیسرائیل سەردەمی حیزبوڵڵا بۆ تۆقاندنی لوبنانییەکان کۆتایی هات.

ناوبراو دوای دیدار لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان لە کۆشکی سەرۆکایەتیی لوبنان، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێكدا سەبارەت بە ڕۆڵی حیزبوڵڵا لە حکومەتی داهاتودا وتی: ئێمە لە ئەمریکا هێڵی سووری ڕوونمان داناوە، کە ڕێگرییان لێدەکات لە تۆقاندنی گەلی لوبنان، بە بەشداریکردنیشیان لە حکومەتدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP