دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتییان

هەرێم نیوز

بەڕێوبەرایەتیی ڕەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی، لەبارەی پارەدان بە شێوەی کاش لە فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی، ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی دەكاتەوە كە لە رۆژی یەكشەممەوە سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كار بە سیستەمی پارەدانی كاش ناكرێت.

لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانیدا هاتووە، بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان كار بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو،پێویستە هەر هاوڵاتییەك كە سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی دەكات بۆ هەر مامەڵەیەك خاوەنی كارتی بانكی بێت و بە پێچەوانەوە هیچ كارێكیان بۆ ناكرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP