هەرێم نیوز
لە میانەی كۆبوونەوەیەكیدا، ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد (ئەنەكەسە) بڕیاری كشانەوەی لە هاوپەیمانیی نیشتمانیی سووریا دا.
فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا”ئەنەکەسە”، ئەمرۆ رایگەیاند، ئەنەکەسە لە هاوپەیمانی سووریا دەکشێتەوە، و بڕیاری کشانەوەکە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە قامیشلۆ بریاری لیدراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە، کورد لە حکومەتی نوێی سووریا دەبێت بەیەک دەنگ و یەک هەڵوێست بەشداری بکات و لەچوارچێوەی شاندێکی هاوبەشی کورددا لە حکومەتی نوێی سووریابن.
هاوپەیمانی سووریا ئەو هێزانەی سووریا لە خۆدەگرێت كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن. و ئەنەکەسەش لەماوەکانی ڕابردوودا بەشێکبوو لەو هاوپەیمانێتییە و ئەمرۆ بریاری کشانەوەیان لەو هاوپەیمانێتیەدا.