دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە شاری (دوبەی)ی ئیمارات، لەگەڵ سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات كۆ بووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، له‌ درێژه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنیدا له‌ شاری دوبەی ، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاریی و هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جیا جیاكاندا.

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس پۆستێكی بڵاوكرده‌وه‌ و نووسیوه‌: 

هەمیشە جێگای خۆشحاڵییە کە لەگەڵ براکەم شێخ محەمەد بن زاید کۆدەبمەوە.
باسمان لە پێشهاتە ناوچەییەکان و دیدگای هاوبەشمان کرد بۆ گەشەی ئابووری و سەقامگیری و پەیوەندی قووڵتر لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP