هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆتاییهات و سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت کۆبوونەوەیەکی زۆر باش و بەسوودمان هەبوو.
مەسرور بارزانی پاش کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ وەزیری دەرەویە ئەمەریکا هەبوو. وتیشی: بۆچوون و تێڕوانینی خۆمان لەبارەی ناوچەکە گەیاندە وەزارەتی ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئەمریکا پاڵپشتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات.
جێی ئاماژەیە چەند ڕۆژێکە مەسرور بارزانی و شاندێکی حکومی هاوەڵی سەردانی واشنتن پایتەختی ئەمریکایان کردووە و چەندان کۆبوونەوەی گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجامداوە.
لە سەرجەم کۆبوونەوەکاندا لەگەڵ لایەنە ئەمریکییەکان، بەردەوام بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا پشتگیری و پاڵپشتی خۆیان بۆ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە.