هەرێم نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی مادەی 140 لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی مادەی 140یان کردووە، پارچەیەک زەوییان پێ دەدرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت، دوابەدوای نوسراومان ژمارە 61 لە 2025/4/14 و کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی مادەی 140ی حکومی لە بەرواری 20 ی 4، رەزامەندیمان وەرگرت هەر خێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و ئەوانەی مادەی 140یان کردووە، پارچەیەک زەوییان پێ بدرێت.
دەشڵێت: ئەم بڕیارە ئەو خێزانانەش دەگریتەوە کە مامەڵەکانیان تەواو کردووە بەڵام قەرەبووی 10 ملیونەکەیان وەرنەرگرتووە و سەرجەم ناوچەکان دەگریتەوە، لە لەشنگال تا خانەقین، بۆ ئەم مەبەستە نووسراو ئاراستەی پارێزگاکان کراوە بۆ جێبەجێ کردنی.
