دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەمانی بۆ ئەمەریکا، لە واشنتن لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، پابەندبوونی ئەمەریکای بە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستانێکی بەهێز و سەقامگیر لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە بەشێکی بنەڕەتی و ستراتیژی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا بە ڕێبەرایەتی دۆناڵد ترەمپ. هەروەها ئامادەیی ئەمریکای دووپات کردەوە بۆ پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد له میوانداریکردنی پەنابەر و ئاوارەکان و پاراستنی مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە جیاوازەکان. 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی  بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا کرایەوە.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگی دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانان بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP