هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە دەسەڵاتی نوێی سووریا کە دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا شەڕێکی ناوخۆ لە وڵاتەکەیان هەڵبگیرسێت.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتەیەکدا لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، دەکرێت لە چەند هەفتەیەکدا دەسەڵاتی ئێستای سووریا بڕوخێت و تەنانەت ئەو وڵاتەش دابەش بێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەیەوە رایگەیاند: "هەڵسەنگاندنی ئێمە بەو جۆرەیە، راشکاوانە بڵێم، کە لەوانەیە دەسەڵاتی راگوزەر چەند هەفتەیەک لە رووخانەوە دوور بێ، نەوەک چەند مانگێک، هەروەها چەند هەفتەیەک دوور بێ لە شەڕێکی نێوخۆیی کە سەرانسەری وڵاتەکە بگرێتەوە و وڵاتەکە دابەش بێت."