هەرێم نیوز
مەسروور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبۆوە.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە واشنتن, لەگەڵ کۆنگرێسمان بەڕێز مایک ڕۆجەرز سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووینەوە.
باسی لەوەشکرد، جەختمان لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کردەوە .
ئەوەشی خستەڕوو، گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرد.