هەرێم نیوز
دوای ئەوەی شاندێکی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی بەمەبەستی چاودێریکردنی دۆخی غەززە چونە ناو ئەو کەرتەوە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا و شاندەکەش بەناچار غەززەیان بەجێهێشت.
ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هێزەكانی ئیسرائیل لە دەروازەی رۆژهەڵاتی كەمپی پەنابەرانی جێنین، تەقەیان لە شاندێکی دیپلۆماسی نێودەوڵەتی كردوە، كە بۆ لێكۆڵینەوە لە كەمپەكە سەردانیان كردبوو.
ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی بەردەوامی تەقەی سەربازانی سوپای ئیسرائیل كە لەو كەمپە جێگیركراون، شاندەکە ناچاربون غەززە جێبهێڵن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی سکای نیوز، شاندەکە بریتیبون لەباڵیۆزی میسر، ئوردن، مەغریب، یەكێتی ئەوروپا، پورتوگال، چین، نەمسا، بەرازیل، بولگاریا، توركیا، ئیسپانیا، لیتوانیا، پۆڵەندا، روسیا، ژاپۆن، رۆمانیا، مەكسیك، سریلانكا، كەنەدا، هیندستان، شیلی، فەرەنسا، بەریتانیا، و ژمارەیەك نوێنەری وڵاتانی دیكە.