دواین هەواڵ

جیهان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

واشنتۆن؛ لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کارمەندی ئیسرائیلی کوژران

هەرێم نیوز 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەکدارێک لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان تەقەی لە ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە واشنتۆن کرد و دووانیان کوژران. 

پۆلیسی واشنتۆن ڕایگەیاند ئەنجامدەری هێرشەکە گەنجێکی 30 ساڵانە بە ناوی ئیلیاس ڕۆدریگێز و بە پێی دیمەنێکی ڤیدیۆییش کە دوای ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە، گەنجەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دروشمی "ئازادی بۆ فەڵەستین" دەڵێتەوە.

شایەتحاڵێکیش بە میدیای ئەمریکای ڕاگەیاند، تەقەکەرەکەی دوای ڕووداوەکە چووەتە لای هێزە ئەمنییەکان و خۆی وەک شایەتحاڵ ناساندووە تا ئەو کاتەی هێزەکانی پۆلیس دوای 10 خولەک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، پاشان وتویەتی: "من لە پێناو غەززە ئەنجاممدا و فەڵەستین ئازاد بکەن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP