هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگه‌یاند، پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران سبەی لە ڕۆما بەڕێوەدەچێت.
بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان له‌باره‌ی گه‌ڕی نوێی دانوستانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ڕایگه‌یاند، "پێنجەمین خولی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران سبەینێ هەینی لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت".
خولی نوێی وتوێژەکانی نێوان عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردولا پەرەی سەندوە، دوای ئەوەی بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمریکا پێداگرییان لەسەر پەیڕەوکردنی ڕێککەوتنێک کرد کە ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکەکەی قەدەغە بکات.
20ی ئه‌م مانگه، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، خامنه‌یی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئێران باوه‌ڕی به‌وه نییه كه دانوستانه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه و كه‌سیش نازانێت له داهاتودا چی ڕوده‌دات.