هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر شۆفێرێکی دەستگیرکردووە، کە شەوی ڕابردوو لەگەڵ ماتۆڕسوارێک بووە بەدەمەقاڵەیی و برینداری دەکات و دواتریش هەڵهاتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونیدەکاتەوە: شەوی ڕابردوو لە شەقامی شەست مەتری لە شاری هەولێر شوفێرێکی تاکسی و شوفێرێکی ماتۆڕسکیلی (دیلیڤەری) لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل دەبێتە دەمەقاڵییان.
دەشڵێت دواجار بەشەڕدێن و توندوتیژیی لێدەکەوێتەوە، کە شوفێری تاکسییەکە لە شوفێری ماتۆڕسکیلەکە دەدات و زامداری دەکات و هەڵدێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەڵام دوای ئەوەی پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداو، دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و دوای تۆمارکردنی سکاڵا، شوفێری تاکسییەکە لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیر کرا.
بەوتەی پۆلیس، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.