هەرێم نیوز
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە؛ پلەکانی گەرما تا دێت بەرزدەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.
پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 2 – 3 ) پلەى سیلیزى بە بەراوورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەی یەکشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵەهەور لە کاتەکانی شەودا.
پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە 3 – 4 پلەى سیلیزى بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی