دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21 کاتژمێر پێش ئێستا

میدیای تورکی بڕیارەکانی دوانزەیەمین کۆنگرەی پەکەکە ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

میدیایەکی تورکی ئاشکرای دەکات کە لە دوانزەیەمین کۆنگرەی پارتی کریکارانی کوردستاندا چوار بڕیار دراون.

پەکەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆنگرەی دوازدەیەمینی خۆیان ئەنجامداوە، بەڵام باسیان لە ئەنجامەکەی نەکردبوو، بەڵام وتبوویان کە بڕیارێکی مێژووییان داوە.

نەوزاد چیچەک سەرنووسەری ماڵپەڕی ئیندیپێندینتی تورکیا دەڵێت، لە کۆنگرەکەی پارتی کرێکارانی کوردستاندا چوار بڕیار سەربارەت بە ئایندەی حزبەکە دراوە، کە یەکەمیان ڕاگرتنی ململانێی سەربازیی پەکەکەیە لە دژی دەوڵەتی تورکیا و دەستپێکردنی خەباتی سیاسی و یاسایی.

پەکەکە لەگەڵ خۆهەڵوەشاندنەوەدا، سەرجەم چالاکییەکانیشی ڕادەگرێت، هەروەها هیچ جۆرە چالاکییەکی سەربازییش بە ناوی پەکەکەوە لە عێراق، ئێران، سووریا و تورکیا ئەنجام نادرێت.

لەبارەی بڕیاری چوارەمیشەوە، ڕۆژنامەنووسە تورکەکە دەڵێت، کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە بەرپرسیار دەبێت لە جێبەجێکردنی بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و ڕادەستکردنەوە چەکەکان.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەى جمهورییەتى تورکى بڵاویکردەوە، چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ پەکەکە ئەنجامى کۆنگرەکەى رابگەیەنێت.

ڕۆژنامەى حورییەتى تورکیش باسی لەوە کردووە، ڕڵگەیەنراوى تایبەت بە ئەنجامى کۆنگرەکە ئامادەکراوە و عەبدوڵا ئۆجەلان سەرپەرشتى پڕۆسەى هەڵوەشاندنەوەى پەکەکە دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP