دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

سبەی تەرزە و بارانە

هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەكات لە سبەی دووشەممەوە شەپۆڵێكی دیكەی بارانبارن و تەرزە بگاتە هەرێمی كوردستان.

 هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی رایگەیاند:  "پێشبینی دەكرێت لە سبەی دووشەممەوە شەپۆڵێکی تاوەبارانی بەهاری پچڕپچڕ ڕوو لە بەشێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بكات و هەتا درەنگانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی بەردەوام بێت".

باسی لەوەشکرد: "لە ماوەی ئەو 96 کاتژمێرە کەشە ناسەقامگیرەدا ئەگەری دروستبوونی هەوری کەڵەکەبووی باراناوی و هەورەبروسکەی بەهێز هەیە، بارانبارین بە بڕی جیاواز و شوێن بۆ شوێن دەگۆڕێت".

گووتی: "لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک بە پلە یەک زۆرترین بڕی باران ببارێت كە لەنێوان 25 بۆ 40 ملم دەبێت، بە پلە دووش لە هەولێر و ئیدارەی سۆران و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و کەرکووک و گەرمیان باران دەبارێت".

باسی لەوەشکرد: "رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ئەگەر هەیە تەرزەی بە خوڕی ماوە کورت لە بەشێک لە ناوچەکان ببارێت، بۆیە لەو دوو ڕۆژەدا پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن و هەر کاتێ گەواڵە نزیک بووەوە ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن ".
دووپاتیکردەوە: "رۆژی چوارشەممە بەهۆی هاتنی بارسته هەوایەکی سارد لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، پێشبینی دەكرێت لە هەرێمی کوردستان پلەكانی گەرما 5 – 7 پلەی سیلیزی دابەزن و لە هەندێك لە ناوچەی شاخاوییەكانیش بەفر ببارێت ".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP