هەرێم نیوز
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، ئەمەش بەمەبەستی لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی.
دلشاد شهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەم سەردانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆکوە‌زیرانی عێراقی فیدراڵه و له چوارچێوه‌ی سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری وڵاتانی عه‌رەبیدا دێت که له به‌غدا بەڕێوەدەچێت.
ڕاشیگەیاند، ئه‌م بانگهێشته‌ی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، دووپاتکردنەوەی ئاماده‌ییی کارای جه‌نابیانه لە هاوکێشەکانی ناوچەکە، هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئاماده‌یی و پێگه‌ی هەرێمی کوردستانه لە کایەکانی دەوڵەتی فیدراڵ‌دا.