دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی پڕۆژەی ڕووناکی "کارەبای 24 کاتژمێری" لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکرا

 هەرێم نیوز

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دیاریکرا و بەکۆی دەنگ پەسەندکرا.

نرخی هەر كیلۆواتێك كارەبا لەنێوان 72 دینار بۆ 350 دینار دەبێت، چونكە نرخی كارەبای 24 سەعاتی بەسەر پێنج قۆناغدا دابەشكراوە یەك بۆ 400 كیلۆوات نرخی هەر كیلۆواتێك 72 دینارە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت:"هەوڵدەدەین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم سەنتەری شارەکان پرۆژەی رووناکی-یان پێبگات. سێ مانگی یەکەم بۆ ئەو کەسانەی دەچنە پرۆژەکەوە راهێنانە لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی کارەبا و شارەزابوونیان، تا بەپێی پێویست کارەبا بەکاربهێنن و نرخەکەشی کەمترە، لەو سێ مانگەی سەرەتادا حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان به‌ داشكاندنی 50% و 25% و 15% هاوكارییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاونیشتمانیانه خۆیان ڕابێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا."

دەشڵێت بەشێوەیەکی گشتیش ئەو کەسانەی لە پرۆژەی رووناکی بەشدار دەبن 80٪ پارەی کارەبایان کەمتر بۆ دێتەوە لەچاو ئەو پارەیەی کە ئێستا دەیدەن بەکارەبا.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی ڕووناكی بەهەردوولامان جێبەجێ دەكرێت؛ هەم خەڵك و هەم حكومەت، چونكە هاونیشتمانیان لەمەبەدوا 80٪ پارەی كەمتر بەراورد بە ڕابردوو دەدەن.

وتیشی، لیژنەیەكی باڵا بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران چاودێریی پڕۆژەی ڕووناكی دەكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP