هەرێم نیوز
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی نیشتمانیی (ڕوناكی) تایبه‌ت به دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری په‌سه‌ند كرد و جه‌ختیشده‌كاته‌وه، حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوری ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات و شایسته داراییه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ، بێ كێشه دابین بكات به تایبه‌تیش كه هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نه‌ماوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه، گفتوگۆكردن بو له‌سه‌ر ڕه‌شنوسی بڕیـاری ئه‌نجـومه‌نی وه‌زیـران سـه‌باره‌ت به پـڕۆژه‌ی ڕونـاكی، بـۆ دابینكـردن و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاریی كاره‌بای بیست و چوار كاتژمێری بۆ هاوبه‌شانی تۆڕه‌كـانی كاره‌بـای نیشـتمانی، به شــێوه‌یه‌كی فــراوان و به به‌رده‌وامــی و كه‌مكــردنه‌وه‌ی تێچــوی به‌كارهێنــان و ڕێگــریكردن له به‌هه‌ده‌ردان و هاوسه‌نگی له دابه‌شـكردن و پاراسـتنی ژیـنگه و ته‌ندروسـتیی گشـتی و جێبه‌جێكردنـی ئه‌م پـڕۆژه نیشتمانییه، له‌لایه‌ن كه‌رتی گشتی و وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت.
بۆ ئه‌م بڕگه‌یه‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، وێڕای وه‌زیری كاره‌با، میوانداریی هه‌ردو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان و دابه‌شكردنی كاره‌بای هه‌رێم كرا بو بۆ خستنه‌ڕوی ورده‌كاریی پرۆژه‌كه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و سه‌رنجه‌كان.
له سه‌ره‌تادا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به گرنگیی ئه‌م پرۆژه‌یه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌م پڕۆژه‌یه، بڕگه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراوی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له مانگی ته‌موزی 2019 په‌سه‌ند كرا و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌رنامه‌یه متمانه به كابینه‌كه درا.
سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی به یه‌كێك له ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوبرد، كه داوا و خواستی چه‌ندین ساڵه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بوه و مافێكی ڕه‌وا و سه‌ره‌تایی هاونیشتمانیانیش بو كه بكرێته ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی ئه‌م كابینه‌یه بۆ ڕێكخستنه‌وه و ڕیفۆرمیی جیددی له كاره‌بادا.
سه‌رۆك وه‌زیران دوپاتیشیكرده‌وه، دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری، پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانییه كه خاوه‌ندارێتی بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌بایه و به هێزی كاری خۆماڵی كه‌رتی گشتی جێبه‌جێ ده‌كرێت و چه‌ندین قازانج و سودی گشتی هه‌یه له ڕوی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها خه‌رجییه‌كه‌شی بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك كه‌متره له‌و پاره‌یه‌ی كه هاوڵاتییان به موه‌لیده و پاره‌ی كاره‌بای نیشتمانی پێكه‌وه، ده‌یده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیران داواشی له هاوڵاتییان كرد كه به شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه و به‌پێی پێویستیی خۆیان كاره‌با به‌كاربهێنن و به‌فیڕۆی نه‌ده‌ن، به‌و پێیه‌ی بڕی به‌كارهێنانی كاره‌با، لێره به دواوه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هاوڵاتییان ده‌بێت و به‌پێی به‌كارهێنان پاره ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌كۆتاییدا هاوكار ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوی كاره‌با و به‌كارهێنانه‌وه‌ی داهاتی به‌ده‌ستهاتو له پاڵپشتیی زیاتری هاوبه‌شانی تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی و سه‌رخستنی پرۆژه‌كه و فراوانكردنی، كه وا بڕیاره تا كۆتایی ساڵی 2026 ، ته‌واوی هاوبه‌شانی هه‌رێمی كوردستان سودمه‌ند بن له خزمه‌تگوزاریی كاره‌بای به‌رده‌وامی 24 كاتژمێری.
پاشان كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با، ڕاپۆرتێكی به‌رفراوان و به داتا و زانیاریی وردی پێشكه‌ش كرد و باسی له ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌كه و قازانجه‌كانی بۆ هاوڵاتییان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و چاكسازیانه كرد كه له قۆناغی ئه‌زمونیی پڕۆژه‌كه ئه‌نجامدرا، به ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی تێچوی كڕینی كاره‌با له لایه‌ن هاوڵاتییان و پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ ئاسانكاریی له پێناوی خۆگونجاندنی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه‌دا.
دواتر ڕه‌شنوسی بڕیـاری ئه‌نجـومه‌نی وه‌زیـران سـه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری ( پـڕۆژه‌ی ڕونـاكی ) و ورده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجومه‌ن خرایه‌ڕو به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و بڕیاردان.
له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد و وه‌زاره‌تی كاره‌بای ڕاسپارد بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه كه هه‌ر به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، لیژنه‌یه‌كی باڵا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌شداریی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهات بۆ به‌دوادچون و هه‌ڵسانگاندنی به‌ره‌وپێشچونه‌كانی پڕۆژه‌كه وسه‌رخستنی به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان و ڕه‌چاوكردنی بارودۆخیان به تایبه‌تیش كه‌مده‌رامه‌تان.
له بڕگه‌ی دوه‌مدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕاسپاردنی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه كرا بۆ هاوئاهه‌نگی و هاریكاری ده‌سته‌ی هاوبه‌شی وردبینی هه‌ردو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ڕه‌شنوسی ڕاپۆرتی هاوبه‌شن له سه‌ر وردبینی دارایی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2023 ، 2024 ، 2025
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له به‌رده‌وامبونی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ ، له هه‌مانكاتدا دوپاتیكرده‌وه، ده‌بێت حكومه‌تی فیدراڵ وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵ و قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوری ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات و ڕێز له مافه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم وشایسته داراییه‌كانی له بودجه‌ی گشتی فیدراڵ بێ كێشه دابین بكات به تایبه‌تیش كه هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م داواكارییه ته‌كنیكی و ژمێریاریی و یاساییه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵیی سه‌باره‌ت به لیستی موچه و خانه‌نشینیی و ته‌رازوی پێداچونه‌وه و دابینكردنی ژماره‌ی كه‌سی بێهاوتا بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێم له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه‌كانی خزمه‌تی وه‌زیفیی جێبه‌جێكردوه و هیچ كه‌موكوڕییه‌كی ته‌كنیكی له‌م ڕوه‌وه نه‌ماوه تا بكرێته به‌هانه بۆ ڕاگرتنی خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێم كه مافێكی یاسایی ڕه‌وای موچه‌خۆرانه و دادگای باڵای فیدڕاڵیش به ئاشكرا جه‌ختی له‌م مافه كردوه‌ته‌وه.