دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

درەنگانی ئەمشەو تەرزەی قەبارە گەورە دەبارێت

هەرێم نیوز
شارەزایەکی كەشناسی ڕاگەیاند: "درەنگانی ئەمشەو بروسکەی زۆر بەهێز و تاوەبارانی بەخوڕی بەهاری و بارینی تەرزە دەستپێدەکات".

 هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: " ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکەی زۆر بەهێز و تاوەبارانی بەخوڕی بەهاری و بارینی تەرزە هەیە لەبەشێکی زۆر ناوچەکانی دهۆک و هەولێر و باکوووری کەرکووک و موسڵ و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان".

هۆشداریش دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت: "ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەکرێت کە بۆ ئەوەی تەرزە زیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان نەگەیەنێت دایپۆشن".

لەلایەکی دیکەوە، ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هۆشداری بارینی تەرزەی قەبارە گەورە دەدات و گووتی: "لە سنووری ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی راپەرین ئەگەر ھەیە ھەندێک کات تەرزەی بە قەبارە گەورە ببارێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP