دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی هەرێمى کورستان سەردانى تاران دەکات

هەرێم نیوز
بەگوێرەى زانیارییەکانى هەرێم نیوز بەمنزیکانە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمى کوردستان سەردانى چەند وڵاتێک دەکات و دەستپێکى سەردانەکانیشى تارانى پایتەختى کۆمارى ئیسلامیی ئێرانە، سەردانەکانى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدایە گەڕی چوارەمی گفتوگۆکانى نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتاییان هاتووە و هەردوولاش کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنى باسکرووە.

سەرەڕای ئەوەى کۆمەڵێک گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە ناوچەکەدا بەڕێوەیە و سەرۆکی هەرێمى کوردستانیش لەناو قوڵایی گۆڕانکارییەکاندا کارەکتەرێکى بەهێزە، لەوانەش خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکە و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى چەکدانانیان، کۆبوونەوەى لوتکەى سەرانى عەرەب لە بەغداد، دواگۆڕانکارییەکانى جەنگی غەزە و هێرشەکانى ئەمریکا بۆسەر حوسییەکانى یەمەن و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتانى ناوچەکە تەوەرى سەرەکی گفتوگۆکانى دەبێت لەگەڵ گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتانەى سەردانى دەکات.

بەتایبەتى بەرپرسانى تاران، بەگوێرەى زانیارییەکانى هەرێم نیوز سەردانەکەى سەرۆکی هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکانى نێوان تاران و بەغداد بەهێزتر دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP