هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مینی هەولێر دەڵێت: "سبەی دەنگی بەرزی تەقینەوە لە سنووری چۆمان دەبیستن".
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر لە ئاگادارییەکدا لەبارەی تەقاندنەوەی مین رایگەیاند: "دانیشتوانی قەزای چۆمان و ناحیەی گەڵالە و ناحیەی سمیلان ئاگادار دەکەنەوە، کە سبەینێ کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە، ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک لەناودەبات".
بەڕێوەبەرایەتییەکە، هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێت: "لەکاتی چالاکییەکان دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت و مەترسن".
چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش هەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، لە سنووری سۆران هەستا بە تەقاندنەوەی چەندین مین و تەقەمەنی.