هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: “ئۆتۆنۆمیی کورد بریتییە لە ستوونێکی ئەو دیدگایەی بۆ عێراق هەمانە."
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "ستوونێکی ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ عێراق هەمانە بریتییە لە رێزگرتن لەو ئۆتۆنۆمییەی کورد هەیەتی."
باسی لەوەشکرد: "بەشێک لەو دیدگەیە بریتییە لە رێگەدان بەو دۆخە ئابوورییەی کە رێگەیان پێدەدات خۆشگوزەران بن و سەربکەون."
ئەوەشی خستەڕوو: "بەرپرسانی عێراق ویستی خۆیان بۆ هەبوونی پەیوەندییەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەربڕیوە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق، گووتیشی، بۆ بەرپرسانی عێراقیان روونکردوەتەوە کە بنەمای سەرەکی ئەو پەیوەندییە بریتییە لە رێزگرتن لەو کۆمپانیاکانیان کە لەنێو عێراق کاردەکەن.