دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

مارکۆ رۆبیۆ: لە ئەگەری روخانی حکومەتەکەی شەرع، شەڕی ناوخۆیی لە سووریا سەرهەڵدەدات

هەرێم نیوز 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سووریا لە لێواری داڕماندایە. دەشڵێت، "ئەگەر سووریا دابڕمێت، ئەو کاتە شەڕی نێوخۆ روودەدات."

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، "سووریا لە لێواری داڕماندایە و ئەگەر سووریا دابڕمێت، ئەو کاتە شەڕی نێوخۆ روودەدات."

روبیۆ دەشڵێت، "لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆ، سووریا دەبێتە گۆڕەپانی داعش و جیهادییەکانی دیکە." هەروەها "ئەگەر شەڕی نێوخۆ لە سووریا هەڵگیرسێت، ئێران لە سووریا بەهێز دەبێتەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا دەشڵێت، "هیچ گەرەنتییەک نییە کە بە کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتی قۆناخی راگوزەری سووریا، هەموو شت ئەنجامی هەبێت."

لەبارەی هەڵگرتنی سزاکانیش لەسەر سووریا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدات، ئەگەر ئەمریکا سزاکانی سەر سووریای سووک نەکردنایە،  هاوبەشەکانیان نەیاندەتوانی هاوکاری ئەو وڵاتە بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP