ئا؛ دەریا
1ـئاوسان و شەل بوون: ئەگەر هاتوو ئاوسانو شەل بوون لەپێیەکاندا ڕوویدا ئەوەنیشانەی بەرزی کۆلسترۆڵە لەبەر ئەوەی ئەم چەوریە ڕێگری دەکات لەسوڕی خوێن ناهێڵێت ئۆکسجین و خوێن بەباشی بگاتە ماسۆلکەکان .
2ـ بۆنی دەم: هەروەک دەزانن هەبوون بۆنی ناخۆشی دەم یەکێکە لەنیشانە باوەکانی بەرزی کۆلسترۆڵ، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر چەوری دەمێنێتەوە لەجگەردا ئەمەش دەبێتە هۆی هەبوونی کێشەلەکرداری هەرسدا لەئەنجامدا دەبێتە هۆیووشک بوون و بۆنی ناخۆشی دەم.
3ـ غازات: هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر چەوری لەش دەبێتە هۆی دروست بونی کێشە لەکرداری هەرسدا لەئەنجامدا دروست بوونی غازات.
4ـ سەرئێشەو سەرگێژان: لەبەرئەوەی کۆلسترۆڵ دەبێتەهۆی ڕێگری کردن لەچونی خوێن و ئۆکسجین ئەمەش وادەکات بەلانسی لەش نەمێت و توشی سەرگێژا ن و سەرئێشەیەکی بەهێز ببی.
5ـ بونی کێشەی بینین: هەبوونی کۆلسترۆڵی زۆر کێشە لەبینین دروست دەکات.
6ـ قەبزی: هەروەها ئەم چەوریە بەرزە کێشە لە کرداری هەرسدا دروست دەکات بۆیە دەبێتە هۆ قەبزی.
7ـ ئازاری سنگ: زۆر نەخۆشی هەن کەدەتوانرێت بەهۆی ئازاری سنگەوە دیاری بکرێت بەڵام گرنگترینیان ڕێژەی بەرزی کۆلسترۆڵە.
8ـ بێتاقەتی وشەکەتی: هەبوونی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ئاستی کۆلسترۆڵ لەبەرئەوەی ئۆکسجین بەباشی ناگات بەلەش.
9ـ هەبوونی کێشەی پێست :کاتێک ئاستی کۆلسترۆڵ بەرزدەبێتەوە کێشە لەپێستدا دروست دەبێت وەک هەوکردن،دروستبونی خاڵی سور لەسەر پێست.
تەندروست بن