دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

ئەو پێشمەرگە خانەنشینانەی پارەیان لێبڕدراوە کێشەکەیان چارەسەرکرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری بانكی خانەنشینی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی داهاتووەوە كێشەی موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر دەكرێت و وەك پێشوی لێدێتەوە.

عەزیز عەلی، بەڕێوبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچەندە مانگی یەکی ئەمساڵ بڕێک پارە لە مووچەی خانەنیشانی پێشمەرگە کەم کرایەوە، بەڵام هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، مانگی داهاتوو ئەو وەک پێشووی لێدێتەوە و کێشەی خانەنشینانی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێت.

بەڕێوبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەش دا، خانەنشینانی پێشمەرگە مافی خۆیان داوای مافەکانی خۆیان بکەن، بەڵام ئەوەی گرنگە لێرەدا باسی بکەین ئەوەیە جگە لەوەی ئەم مانگە کێشەکەیان چارەسەر دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پارەیەی لە مووچەی مانگی یەک لێیان بڕدراوە، لەگەڵ وەرگرتنی مووچەی مانگی دوو بۆیان دەگەڕێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سلێمانی ژمارەیەک لە خانەنشینانی پێشمەرگە دژی بڕینی بەشێک لە مووچەکانیان گردبونەوە و وەک خۆیان دەڵێن، نزیکەی پێنج هەزار ئەفسەر و پێشمەرگەی خانەنشینن بەبێ گەڕانەوە بۆ ساڵانی خزمەت و پلەکەی خانەنشین کراون و بڕێکی زۆر پارەیان لێبڕاوە.

دەشڵێن: بڕیاری بڕینی مووچەی خانەنشینان تەنها لە سلێمانی جێبەجێکراوە، خانەنشین هەیە بڕی 500 هەزار دینار لە مووچەکەی بڕاوە.

بەوتەوی ئەو خانەنشینانە، ئەوانەی پارەیان لێبڕاوە خاوەنی نزیکەی 30 ساڵ خزمەتن و کەمترین خزمەت 25 ساڵە کە پارەی مووچەی لێبڕاوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP