دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەت بەشداری لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی دەکات

هەرێم نیوز

بەمەبەستی بەشدارییکردن لە "لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان"، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات، بڕیاریشە لە پەراوێزی لووتکەکەدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام بدات. 

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوتوه‌، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، کە ڕۆژانی 11 تا 13ی ئەم مانگە، لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە پەراوێزی لوتکەکەدا، سەرۆک وەزیران زنجیرەیەک دیدار و کۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان ئەنجام دەدات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لەو دیدارانەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵات و لایەنە بەشداربوەکانی لوتکەکە و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی هاوبەش، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان و بازرگانی و گەشەپێدان دەکرێت، ئەوە جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەشداریی چالاکانەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەر و هاوبەشێکی کاریگەر و جێی متمانە لە نێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا".

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP