دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشیار زێباری: مانگرتن و ناڕەزایی ببەنە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراق

هەرێم نیوز
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، باشترە برایانی مانگر چادروناڕەزایی و مانگرتنیان لە خواردن بگوازنەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق. 

 هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی (ئێكس) ڕایگەیاند، جموجۆڵی مانگرتن كە بەمدواییانە لە سلێمانی ڕێکخرا، بە سیاسی کراوە، باشترە برایانی مانگر چادروناڕەزایی و مانگرتنیان لە خواردن بگوازنەوە بۆ گۆڕەپانی تەحریر یان شەقامی ئیمام قاسم لەبەردەم وەزارەتی دارایی.

ئاشکراشیکرد، بۆ داواكردنی شایستە داراییەكانیان بەشێوەیەكی رێك و پێك، بەتایبەت کە حکومەتی هەرێم بابەتەکەی لەگەڵ بەغداد یەکلایی کردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP