دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

محەمەدی حاجی مەحمود: پێویستە پارتی و یەکێتی پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بکەن

هەرێم نیوز

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بە هەستکردن بە کاریگەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، پێویستە پارتی و یەکێتی پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لە گۆڕانکارییە نەرێنییەکانی ناوچەکە بپارێزن.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 2ی 2025، محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی لە دانووستانەکانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت قۆناغی باشیان بڕیووە، هەروەها جەختی کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، پێویستە پارتی و یەکێتی پەلە بکەن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی بتوانن هەرێمی کوردستان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو گۆڕانکاریانە بپارێزن.

وتیشی، نێوانی پارتی و یەکێتی هەندێ شتی ماوە، ڕەنگە لەم ڕۆژانەدا دووبارە دەست بە دانیشتنەکانیان بکەنەوە، لەسەر بابەتە سەرەکییەکان ڕێککەوتوون، هەندێ بابەتی هونەری ماوە کە ئەوانیش کۆتایی دێت.

باسی لەوەش کرد، پارتی و یەکێتی هەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەن کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە، بۆیە پێویستە پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکوومەت، پەرلەمان و سەرۆکایەتی ڕێک بخەن، جارێکی دیکە سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرنەوە، سەرۆکی هەرێمیش داوا لە فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمان بکات حکوومەت پێکبهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP