دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

بانکی چەرمۆ: سبەینێ مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز

بانکی چەرمۆ وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی حەفتا بڵاودەکاتەوە.

بانکی چەرمۆ لە چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ئاگاداری خانەنشینانی پێشمەرگەی هێزەکانی حەفتا دەکەین سبەی سێ شەمە 11ـی شوباتی 2025  کاتژمێر 11ـی بەیانی بۆ 2ـی پاش نیوەڕۆ سەردانی بانکی چەرموو بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگی یەک.

هاوکات ئەمڕۆ لە سلێمانی گرفت بۆ مووچەی مانگی یەکی خانەنشینانی هێزەکانی حەفتا دروستبوو و مووچەیان وەرنەگرت، لەکاتیکدا دەبوایە پێنج شەممە مووچەیان وەربگرتایە.

دارایی هەرێم پێشتر بڵاویکردبۆوە، گرفتی ئەم بەشەی خانەنشینانی هێزەکانی 70 لەوەدایە تائیستا هیچ دۆسییەکیان لەلای بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی نییە بۆیە تووشی ئەو گرفتە دەبن، هاوکات ئەوە چەندین مانگە هەمان کێشە دووبارە دەبێتەوە و خانەنشینانی هێزەکانی 70 درەنگتر مووچەکانیان وەردەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP