دواین هەواڵ

ئابوری‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

مووچەی تەواوی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای عێراق کرا

هەرێم نیوز

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی هەرێم ڕێکەوتنی لەسەر واژۆ کرا، موچەی هەموو خانەنشینانی هەرێم هاوتا دەکرێت واتە ئەوەی هەرێم کردویەتی قبوڵکرا.

 ئەمڕۆ دووشەممە سۆران عومەر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئێستە شاندی هەرێم لە بەغدا لەڕێی بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێم پێیان ڕاگەیاندم خۆشبەختانە هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی هەرێم ڕێکەوتنی لەسەر واژۆ کراوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، "موچەی هەمو خانەنشینانی هەرێم هاوتای بەغدا دەکرێت، واتە ئەوەی هەرێم پێشتر کردویەتی لەلایەن بەغداوە قبوڵکراوە و گرفتی بۆ دروست نابێت".

 خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی دوویان بە هاوتاکراوی لەگەڵ بەغدا وەردەگرن. 

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر سۆران عومەر ڕایگەیاندبوو، "موچەی خانەنشینان لەمانگی2 گۆڕانکاری بەسەردا دێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێ هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەدوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێ دەکرێت واتە لە 23ی 11ی 2022 بەدواوە. ئەوەی پێشتر هەرێم موچەکەی هاوتاکردبوو هەڵدەوەشێتەوەو دەیانەوێ پارەکەشیان لێ وەربگرنەوە" 

دەشڵێت، "ئەمە ناحەقیە بەرامبەر بەخانەنشیننان و لەهەوڵداین یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراق بەسەر هەموو خانەنشیناندا جێبەجێ بکرێت نەک تەنها ئەوانەی لەدوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی خانەنشین بون".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP