هەرێم نیوز
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە شاری دوبەی، لە ئیمارات بەڕێوە دەچێت؛ بەشداریی لە پانێلێکدا کرد بە ناونیشانی (تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و لەدەستنەدانی دەرفەتەکان).
ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە پانێلێكی لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان لە دوبەی، ڕایگەیاند:ئێمە هەوڵدەدەین تا كێشە سیاسییەكانمان لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی چارەسەر بكەین، لە هەمان كاتدا لە دەرفەتەكانی بەردەستمان بڕوانین، لە نزیكەوە لەگەڵ لەگەڵ كەرتی تایبەت كار بكەین بۆ ئەوەی چاكسازییەكان لە حكوومەت و پرۆژە حكوومییەكان بەردەوامی پێبدەین لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە هەمانە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە "هەوڵ دەدەین کێشە سیاسییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق چارەسەر بکەین.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، لە نزیکەوە لەگەڵ کەرتی تایبەت کاردەکەین تاوەکوو بەردەوامی بە چاکسازی لە پرۆژە حکوومییەکاندا بدەین لە چوارچێوەی ئەو ئەجێندا و پلانەی کە هەمانە. دەتوانم بڵێـم، ئێمە سەرکەوتوو بووین لە بەدیهێنانی بەشێکی زۆری ئەو ئامانجانەی هەمانبوون، بەڵام بە دڵنیاییەوە، زۆر ماوە تاوەکوو لە داهاتوودا ئەنجامیان بدەین.
ئاماژەی بەوەشدا "له‌پێناو ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ندێك شت بكه‌ین، پێویسته دانوستان بكه‌ین، پێویسته بجه‌نگین له به‌ره‌ی جیاجیا له‌پێناو ئامانجه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بن، ده‌بێت ته‌ماشای نه‌وه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كان بكه‌ین كه جیاوازن، هه‌روه‌ها له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی وڵاتانه‌وه فێر بین".
سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی په‌روه‌رده‌ش، مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، "په‌روه‌رده له پێشینه‌یه، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه بتوانین ئه‌و دامه‌زراوانه دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تیدا بن، حكومه‌ت پێویسته حكومه‌تێكی دابینكار بێت، نه‌ك ئاراسته‌كار بێت به‌وه‌ی خه‌ڵك چۆن ئاراسته‌ی ژیانی خۆیان بگرن، ئێمه پرۆگرامی چاكسازیی ئه‌لیكترۆنیی به‌هێزمان هه‌یه، چ له كه‌رتی گشتی چ له ڕوی ئابوری و دامه‌زراوه داراییه‌كان بێت"
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ئێمه ده‌ڕوانینه ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه بتوانێت به باشترین شێوه سیسته‌مه‌كه‌مان به‌دیجیتاڵی بكه‌ن، له ڕوی په‌روه‌رده‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی بۆیان دابین كراوه، ناوه‌ندی زانیاریی ناوازه‌مان دروست كردوه بۆ شیكردنه‌وه و ئامار و به‌راوردكردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، به پشتبه‌ستنیش به‌وه، ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن باشترین سیسته‌م دابین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتییان به باشترین شێوه كاروباره‌كان به‌بێ ڕۆتین ڕایی بكه‌ن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، "كوردستان شوێنێكی جوانه، هه‌وڵ ناده‌ین كۆپی و چاولێكه‌ری وڵاتانی دیكه بین، ئێمه ده‌مانه‌وێت له وڵاته سه‌ركه‌وتوه‌كان و نه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتوه‌كان فێر بین، ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان وه‌كو وڵاتێكی ئارام و گه‌شه‌كردو لانه‌ی هیوایه بۆ ئه‌و ناوچه شلۆقه كه ئێمه توانیومانه ئابوری گه‌شه پێ بده‌ین و پشت به خۆمان ببه‌ستین، ئێمه سیاسه‌تی فره‌یی سه‌رچاوه‌كانیشمان هه‌یه، ڕو ده‌كه‌ینه كه‌رته جیاجیاكان و گرنگیدان به پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و په‌روه‌رده".