دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای 15 رۆژ مامۆستایان و فەرمانبەران مانگرتنیان لە خواردن شکاند

هەرێم نیوز 

دوای 15 ڕۆژ لە مانگرتنی بەشێک مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، مانگرتنەکەیان شکاند.

ئەمڕۆ سێشەممە،11ی 2ی 2025 ، دوای گردبوونەوەی جەماوەری لە هەموو چین و توێژەکان و داخستنی بازاڕی شاری سلێمانی ، بۆ شکاندنی مانگرتنی بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، دواجار دوای ١٥ ڕۆژ لەژێر فشاری خەڵکدا، مانگرتنیان شکاند. 

داواکاری سەرەکیی مانگرتووانی سلێمانی ئەوەیە کە مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشبکرێت، هەروەها بەجێکردنی مووچەکانیان و گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوەش بەشێکی دیکەی داواکانیانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 26ی 1ی 2025 ، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، دژی دواکەوتنی مووچە و بۆ داواکردنی مافەکانیان، خێمەی ناڕەزایەتیان لە بەردەم بارەگای یو ئێن لە سلێمانی هەڵدا و مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP