دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەم کاتەدا شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێم دەکات

هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەمەوە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین ڕوو دەکاتە هەرێمی کوردستان.

 سێشەممە، 11-2-2025، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کوشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەڕۆژی پێنج شەمەوە 13 ی مانگەوە شەپۆلێکی بارانو بەفر بارین ڕوودەکاتە ناوچەکانمان به کاریگەری و بڕی جیاواز.

باسی لەوەشکرد، سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاستەو هەروەها بڕێک شێ دەریای ی بەنتس لە ڕێگای تورکیاوە تێکەڵ بەشەپۆله کە دەبێت، بەهۆی هاتنو تێکەڵ بوونی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوریش بەشەپۆل بەفر سەرجەم ناوچە شاخاویەکان ده گرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبەرزی 1000 مەترو بۆ سەرەوە لەئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفر بارینی چڕ هەیە بەفر دادەبەزێت بۆ 800 مەترو تاکەمتریش لەئاست ڕووی دەریاوە وە خێرایی با له مەودای شەپۆلەکە 15 تا 30 کم دەبێت  لەسەعاتێکدا و لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند ده بێت  ئاڕاسته ی با لەگۆڕاندا دەبێت.

ئاشکراشیکرد، بڕی بەفر بۆ ناوچەکان خوار 1سم تا 30 سم ،
باران بارین له ئیدارەی گەرمیان 3 تا 10 ملم ،
ناوچەکانی تر 8 ملم تا 40 ملم.

ڕوونیشیکردەوە، چەقی شەپۆلەکە ڕۆژی 13 و شەوی 13 لەسەر 14 و بەیانی هەینی دەبێت دوانیوەڕۆ بۆ درەنگانی هەینی شەپۆلەکە بەرەو لاوازی و کۆتایی دەروات .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP