دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ماڵپەڕی NBC: پێنتاگۆن بڕیاریداوە لەماوەی سێ مانگدا هێزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ناسراو بە ( پەنتاگۆن) پلان دادەڕێژێت لەماوەی ئەوپەڕی سێ مانگدا هێزەکانیان لە سوریا بکشێننەوە.( بەمەش گەورەترین پاڵپشتی سەربازی و سیاسی کورد کە ئەمەریکایە لەو وڵاتە دەکشێتەوە).

ماڵپەڕی ناسراوی ئەمەریکی NBC ئەمڕۆ ٥ ی شوبات بڵاویکردەوە " وەزارەتی بەرگری پلانی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دادەڕێژێت، ئەمەش دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترەمپ و بەرپرسانی نزیک لە ئیدارەکەی دێت کە ئارەزووی خۆیان دەربڕیوە بۆ کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا.

هەروەها لەو ماڵپەڕەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئارەزووەی ترەمپ و کەسە نزیکەکانی بۆتەهۆی ئەوەی پنتاگۆن پلانی کشانەوەی تەواو لە سوریا ماوەی ٣٠، ٦٠ یان ٩٠ ڕۆژدا دابڕێژێت.

 دوو بەرپرسی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بۆ کەناڵی ئێن بی سی نیوز پشتڕاستیان کردۆتەوە کە وەزارەتی بەرگری کار لەسەر پلانی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکات.

 ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی ترەمپ، مایک واڵتز، ڕۆژی هەینی سەردانی بارەگای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە تامپای ویلایەتی فلۆریدا کردو لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی سەربازی ئەمریکا کۆبووەوە و زانیارییەکی کورتی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگرت.( بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا ئاماژەیان بۆ کردووە).

بەرپرسێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، کەمبوونەوەی ئەگەری هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، بابەتی ئەو کورتەنامەیە و ئامانجی سەردانەکەی والتز نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP