هەرێم نیوز
بنیامین نەتەنیاهوو وەکو یەکەم سەرۆک لە خولی نوێی سەرۆکایەتیی ترەمپ پێی نایە نێو کۆشکی سپی و پێشوازی لێکرا، دۆناڵد ترەمپ لەکاتی بەخێرهاتنی قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد و باسی لە گواستنەوەی تەواوی خەڵکی غەززە بۆ ناوچەیەکی نوێ کرد.
ترەمپ لە میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ لە كۆشكی سپی وتی، ئەمریكا كۆنترۆڵی كەرتی غەززە دەكات و دەبێتە خاوەنی.
دووپاتیشیكردەوە، گەورەترین پشتیوانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە بۆ جێبەجێكردنی پلانەكە، ئەوەش فشارەكانی سەر میسر و ئوردن زیاد دەكات بۆ وەرگرتنی ئاوارەكانی غەززە.
پلانەكەی ترەمپ خۆی دەبینێتەوە لە نیشتەجێكردنی دانیشتوانی كەرتی غەززە لە وڵاتانی دیكە و پاككردنەوەی شارەكە بە تەواوی و دووبارە بنیاتنانەوەی.
لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ ستایشی پلانەكەی ترەمپی كرد و دووپاتیكردەوە، ئەو هەنگاوە دەتوانێت مێژوو بگۆڕێت و رووخساری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نوێ بكاتەوە.
دوورگەی ریڤێرا دەكەوێتە كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست لە باشووری ڕۆژهەڵاتی فەرەنسا، هەریەك لە كرواتیا، سلۆڤینیا و ئیتاڵیاش خاوەنی دوورگەی تایبەت بەخۆیانن بەناوی ریڤێرا.
لێدوانی سهرۆكی ئهمهریكا، دۆناڵد ترهمپ، لهبارهی گواستنهوهی دانیشتووانی كهرتی غهززه كاردانهوهی لێكهوتهوه و گواستنهوهی خهڵكی فهلهستینیان به نانهوهی ئاژاوه و گرژی وهسف كرا.
سامی ئەبو زوهری سەرۆکی حەماس بانگەوازەکەی بۆ خەڵکی غەززە بە "دەرکردن لە خاکەکەیان" وەسف کرد. گوتی "ئێمە ئەمە بە ڕەچەتەیەک دەزانین بۆ دروستکردنی ئاژاوە و گرژی لە ناوچەکەدا، چونکە خەڵکی غەززە ڕێگە نادەن ئەم پلانانە تێپەڕێنن."
سیناتۆری دیموکراتی ئەمەریکا، کریس مۆرفی، وتی، ترەمپ هۆشی لەدەستداوە. لە پۆستێکدا لەسەر ئێکس نووسیویەتی: "ئەو بەتەواوی مێشکی لەدەستداوە... هێرشی ئەمریکا بۆ سەر غەززە دەبێتە هۆی کوشتنی هەزاران سەربازی ئەمریکی و جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دەیان ساڵ. ئەوە وەک نوکتەیەکی خراپ وایە."
نوێنەری دیموکراتەکان جەیک ئۆشینکلوس وتی پێشنیازەکە "کەمتەرخەم و نابەجێیە".
هەروەها وتیشی لەوانەیە قۆناغی دووەمی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس تێک بدات. "دەبێت سەیری پاڵنەرەکانی ترەمپ بکەین.