دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: روبەری دەوڵەتی ئیسرائیل زۆر بچوكە

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: روبەری دەوڵەتی ئیسرائیل زۆر بچوكە، زۆرجار بیرم لەوە كردووەتەوە چۆن فراوان بكرێت.

دۆناڵد ترەمپ، جارێكی تر دەستەواژەی بچوكی روبەڕی ئیسرائیل دووبارە دەكاتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بڕیارە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە كۆشكی سپی ببینێت.

دۆناڵد ترەمپ، چەند مانگێگ پێش ئێستا رایاگەیاندبوو، روبەڕی ئیسرائیل لەسەر نەخشە وا دەردەكەوێت بچوكبێت، زۆرجار بیرم لەوە كردووەتەوە چۆن بكرێت فراوانی بكەین.

ترەمپ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیداو لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێكدا لەبارەی ئاخۆ پشتیوانی ئەوە دەكات كەرتی خۆرئاوای فەلەستین بخرێتە سەر ئیسرائیل، وتی: روبەڕی دەوڵەتی ئیسرائیل زۆر بچوكە، نوسینگەكەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچێت، ئەم پێنوسەش كە دەبینێت، ئیسرائیل تەنها لەنوكی ئەم پێنوسە دەچێت (وەك ئاماژیەك بۆ بچوكی روبەڕەكەی)، ئەمەم وەك لێكچون باسكرد.

سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی بە پەیامنێرانی وت: من هیچ گرەنتییەکم نییە کە ئاشتی بەردەوام بێت. هەروەها ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وتی: ئاگربەستەکە تا ڕادەیەک بەردەوامە بۆیە ئێمە هیوادارین بارمتەکان ئازاد بکەین و بگەینە چارەسەرێکی ئاشتیانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP