دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تورکیا كۆ بوونەوە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەممەد شیمشەک، وەزیری دارایی تورکیا کۆبووەوە؛ بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان یەکێک بووە لەو بابەتانەی تاوتوێیان کردوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەمەد شیمشەک وەزیری دارایی تورکیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە برەدوان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێناندا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا تاوتوێ کرا .

هەروەها باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەیەکەوەبەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی هێلی ئاسنین کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی بەشداریی کارای هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژە گرنگەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP