هەرێم نیوز
پەنابەرێكی كورد لەبەریتانیا بەناوی محەمەد جەزا حەمەساڵح لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٩ كە هیچ ناونیشانێكی نیشتەجێی بوونی هەمیشەیی نەبووە، لەدادگای تاجی شاری مانچستەر، لەبەریتانیا، سزای 11 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
هاوكات لەدوای سزاكەشی بۆ ڕێگریکردن لەتاوانی ترسناک، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەکاتی ئازادکردنیدا، لەژێر چاودێریدا دەبێت بەپێی بڕگەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كەلەساڵی 2008دا دەرچووە.
حەمەساڵح لەكاتی لێكۆڵینەوەكان، پێشتردانی بەحەوت تۆمەتی بڵاوکردنەوەو پڕوپاگەندەی توندڕەوی و تیرۆرستیدا ناوە، وەلەكاتی CTPNWوGMP پشكنینی ناونیشانێكی پێشوتری لەلایەن ئەفسەرانی وە كەفەرمانی دەستگیرکردنیان پێبووە، لەناونیشانی ماڵەکەی پێشووی، دەستیان بەسەر چەندین ئامێری ئەلیکترۆنیدا گرتوە.ئەفسەرانی دژە تیرۆری بەریتانیا ڕایانگەیاندوە،
لەبابەتی پشکنینی ئەم ئامێرانە پشتڕاست کراوەتەوە، کەچەندین ڤیدیۆی توندڕەو و فایلی دیجیتاڵییەکانی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی كەزانیویەتی کەناوەڕۆکی ڤیدیو فایلەكان پشتگیری لەڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەكەن.
لەمیانی ئامادەبوونی لەدادگای تاجی مانچستەر، حەمەساڵح دانی بەوەدا ناوە کە هەندێک لەکەرەستەکانی ب مەبەستی هاندانی کەسانی دیکە بڵاوکردۆتەوەو هاوبەشی پێكردووە، وەك ئامادەکاری، یان هاندانی کردەوەی تیرۆریستی هاوبەش.
بەڵام هێندێك لەحاڵەتی دیكەدا دەڵێ; لەبەشێكیاندا بێباکانە بڵاوی كردونەتەوەو وەك هاوبەشکردنی بیرو باوەڕ، نەک بەنیازی هاندانی کەسانی دیکە.
ئەفسەری سەرپەرشتیاری بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە، بێن کۆتام بەرپرسی لێکۆڵینەوە بۆ پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەباکووری ڕۆژئاوا، دەڵێت، ئەو سزایەی بەسەر محەمەد حەمەساڵحدا سەپێنراوە، ڕەنگدانەوەی كارە ترسناک و توندڕەوییەكانیەتی. هەرچەندە لەهەندێک حاڵەتدا لەڕەفتارەکانیدا بێباکانە بووە، بەڵام لەهەندێکی تردا، دان بەوەدا دەنێت کە بەنیازی هاندانی كەسانی دیكە بۆ ناو ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستیانە هاوبەشی بەبیرو باوەڕو ئەو بۆچوونە توندڕەوانە كردووە كەئەو هەیبووە.
ئەو ئەفەسەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڵاوكردنەوەو هاوبەشی كردنی شەپۆلی توندڕەوی ڕێكخراوە تیرۆرستییەكان لەسەر تۆڕە كۆمەڵاتیەكاندا کاریگەرترسناكی دەبێت بۆ هاندان و پشتیوانی لەڕێکخراوە تیرۆریستیەكان، وەئەو جۆرە كارانەش دەتوانرێت لەسەرانسەری کۆمەڵگادا هەست بەمەترسی دەرئەنجامیەكانی بكرێت. هەربۆیە گرنگە تاکەکانی وەک حەمەساڵح، ڕووبەڕووی دەرئەنجامەکان ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هانی هەرکەسێک دەدەین كەهەست بەمەترسی و پلانی كەسانی توندڕەو دەكات، دەستبەجێ دەزگا ئەمنیەكانی لێ ئاگاداربكەتەوە بۆ ئەوەی ڕێوشوێن بگیرینەبەر