هەرێم نیوز
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن، بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بواری پێشخستن و نوێکردنەوەی حکوومەتداری، لەنێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات واژۆ کرا.
ئەمرۆ چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوبەی، لەگەڵ محەممەد قەرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات، یاداشتێکی لێکگەیشتنیان بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی لە بواری پێشخستن و نوێکردنەوەی حکوومەتداری ئیمزا کرد.
یاداشتنامەکە، هاوکاریی نێوان هەرێم و ئیمارات زیاتر دەکات، بە پێی ئەم یاداشتنامەیە، ئیمارات هاوکاریی پێشکەش بە هەرێم دەکات لە پەرەپێدانی کاروباری حکوومەتی و سەرچاوە مرۆییەکان، هەروەها ئەزموونی خۆیان سەبارەت بە پرۆگرامی دیجیتاڵکردنی سەرکەوتووی ئەم دواییەی ئیمارات، دەگوازنەوە.
لە 29ـی ئازاری 2022، مەسرور بارزانی و وەزیری کاروباری کابینەی ئیمارات، یاداشتێکی لێکگەیشتنیان لەسەر حوکمڕانی و ئاڵوگۆڕی زانیاری ئیمزا کرد.