هەرێم نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوەی لەبارەی قەیرانی پارەی نەختینە دەوترێت لە عێراق راستە و نزیكەی 6 هەزار پرۆژە راگیراون بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكان شایستە داراییەكانیان وەرنەگرتووە.
ئەندامێكی لیژنه ی دارایی په رله مانی عێراق، ورده کاری سەرهەڵدانی قه یرانی دارایی و ئه گه ری کاریگه رییه کانی له سه ر پێدانی موچه ی فه رمانبه ران ئاشکرادەكات.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (الرابعة) رایگەیاند: لێدوانی پارێزگار و وەزیرەکان سەبارەت بە بوونی قەیرانی پارە راستن، جەختیشكرد: قەیرانەکە پەیوەندی بە وەبەرهێنان و پڕۆژەی خزمەتگوزارییەوە هەیە نەک موچە.
ئەوەشی خستەڕوو: موچە مسۆگەر كراوەو مسۆگەر دەکرێت ، بەڵام مەسەلەی پڕۆژەکان گەورەیە و کێشەی گەورەمان هەیە تیایاندا.
جەمال كۆچەر ئاماژەی بەوەشدا، نزیکەی (6000) پڕۆژە هەن بەهۆی نەدانی شایتسە داراییەكان بەو کۆمپانیایانەی کاری تیادا دەکەن، راگیراون.