دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 4 هەفتە

چەندین وەزارەت ئەمڕۆ موچەی مانگی یەک وەردەگرن

هەرێم نیوز

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چەندین وەزارەت موچەی مانگی یەکی 2025 وەردەگرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک، کە وەزارەتی دارایی و ئابووری پێشتر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار دابەش دەکرێت.

هاوکات، بڕیارە سبەی دووشەممە 10ی شوبات کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بێت.

و ڕۆژی سێشەممە11ی ئەم مانگە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP