دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی لە ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ پەیامێکی بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز 

مەزڵوم عەبدی ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند، ڕزگاركردنی کۆبانێ تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژیی و هێمای ئازادی و کەرامەت و یەکگرتویی بو، ده‌شڵێت، "ئەو ڕێگایەی سەرکەوتن کە لە کۆبانێوە دەستمانپێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەردەوام دەبین".

مەزڵوم عەبدی له‌ په‌یامێكدا له‌ 10یه‌مین ساڵیادی ڕزگاركردنی كۆبانێ، ڕایگه‌یاند، "لە ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەم سەرکەوتنە گەورەیەمان لەبیرە کە بە قوربانیدانی قارەمانان و پاڵەوانان بەدەستهات و نوێنەرایەتی چرایەکی ئومێد بو بۆ هەمو سورییەکان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ڕزگاركردنی کۆبانێ تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبو، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ستراتیژیی و هێمای ئازادی و کەرامەت و یەکگرتویی بو.

مەزڵوم عەبدی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "ئێمە بە هاوبەشیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە شەڕی دژی تیرۆر لە کاتێکدا هەوڵی بنیاتنانی سوریایەکی سەلامەت و سەقامگیر دەدەین، ئەو ڕێگایەی سەرکەوتن کە لە کۆبانێوە دەستمانپێکرد، بەرەو ئایندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەردەوام دەبین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP